وەرزی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کەی کۆتایی دێت ؟



شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی کۆتاییهاتنی وەرزی گەرمای ئەمساڵ دەڵێت، “سەرەتای مانگی ئەیلوول قۆناغی کشانەوەی وەرزی گەرما دەبێت”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی دواین زانیاری و گۆڕانکارییەکان چەند شەپۆلێکی گەرمای کورت خایەنی تاڕادەیەک بەتین ماون لەم مانگەدا بەتایبەت لەناو چلەدا، بەڵام لەهەمان کاتدا نیوەی دووەمی مانگی ئاب باشتر و هێورتر دەبێت لەڕووی گەرماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نیوەی یەکەمی مانگی ئابی ئەمساڵ، لە ڕووی گەرماوە هێورتر دەبێت بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پار.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی داهاتووی ئەیلول یەکەم قۆناغی کشانەوەی وەرزی گەرمای هاوینی ئەمساڵ دەست پێدەکات، لە قۆناغەکانی تردا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاوتر دادەبەزێت و بەوشێوەیە کۆتایی بە شەپۆلە گەرماکانی هاوین دێت، ئەمساڵ زووتر لەپار فێنک دەبێت.

دراوی ئیسرائیلی لە داڕماندایە
پێشت دراوی ئیسرائیلی لە داڕماندایە
هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکرێت
دواتر هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکرێت
پەیوەندیدار