هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکرێت



بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ھیچ کێشەیەکی نییە و دەنێردرێت.

مەسعود حەیدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند، “وەزارەتی دارایی ھەموو هەوڵێک دەدات کە بە زووترین کات مووچە بنێرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی ٢٠٢٤ ( خەرجی نیو ساڵ) بە وانەی ھەرێمی کوردستانیشەوە، پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواودەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

مەسعود حەیدەر ئەوەشی خستەڕوو، گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی  فیدڕاڵی بکات، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی ھەموو هەوڵێک دەدات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیدارێکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھیچ کێشەو گرفتێکی نییە و دەنێردرێت، لە مانگەکانی داھاتوودا کێشەی نابێت.

وەرزی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کەی کۆتایی دێت ؟
پێشت وەرزی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کەی کۆتایی دێت ؟
سودانی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بڕیاریدا
دواتر سودانی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بڕیاریدا
پەیوەندیدار