سیستانی چەند فەتوایەكی دەركرد



گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق چەند فەتوایەكی سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەكان و مامەڵەپێوەكردن و بەكارهێنانی بۆ بواری پزیشكی دەركرد و دەشڵێت: ئەو بەرپرسانەی لە شەڕی دژی ماددەی هۆشبەر كەمتەرخەمن دەبێت دەستلەكاربكێشنەوە.

نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق لە كۆمەڵێك فەتوای نوێدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە حەرامە، ئەو پارەیەی لە ڕێگەیەوە بەدەست دێت حەرامە.

ڕاشیگەیاندووە، دروستە هەندێک دەرمانی ماددەی هۆشبەر بەکاربهێنرێت ئەگەر پزیشکی پسپۆڕ پێشنیاری کردبێت.

هەر بەپێی فەتواكە، پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرکەسێک، کە قاچاخی یان بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکات بایکۆت بکرێت و هیچ جیاوازییەکیش نییە لە قەدەغەکردنی بازرگانی یان گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا.

سیستانی ئاماژەی بەوەكردووە، هەریەکێک لەو بەرپرسانەی لە شەڕی دژی ماددەی هۆشبەردا کەمتەرخەم بن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، گوناهی دوو هێندەیە و دەبێت دەست لەکار بکێشنەوە و دەسەڵاتی باڵا بەرپرسیارێتی گەورەی هەیە بۆ پاککردنەوەی دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان لە گەندەڵ و گەندەڵکاران.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە لەسەر ناوەند و دامەزراوە ڕۆشنبیری و ئایینییەکان و هەریەک لە پێگەكەی خۆیەوە، دەست بە هەڵمەتی پەروەردەیی بكەن بۆ لابردنی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆمەڵگا و هەرکەسێک ماددەی هۆشبەری بەکاردەهێنا و تەوبەی کردبوو و بەردەوام بوو لە چارەسەرکردن تا دوا قۆناغەکان و بەهیچ شێوەیەک نەگەڕاوەتەوە بۆ مادەی هۆشبەر، ئەوا تەوبەكەی قبوڵ دەکرێت.

بەپێی فەتواكە، “دایکی ئالوودەبوو بە مادەی هۆشبەر مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکان لەدەست دەدات ئەگەر زیانێک بۆ سەلامەتی منداڵەکان هەبێت”.

بارانی “پەڵە”ی ئەمساڵ دوادەكەوێت
پێت بارانی “پەڵە”ی ئەمساڵ دوادەكەوێت
گەشتکردن بۆ دەرەوە لە فڕۆکەوانانی ئیسرائیل قەدەغە کرا
دوات گەشتکردن بۆ دەرەوە لە فڕۆکەوانانی ئیسرائیل قەدەغە کرا
پەیوەندیدار