گەشتکردن بۆ دەرەوە لە فڕۆکەوانانی ئیسرائیل قەدەغە کرا



فەرماندەیی ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل گەشتکردن بۆ دەرەوە لە فڕۆکەوانانی قەدەغەکرد، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل.

فەرماندەیی ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل گەشتکردنی بۆ دەرەوە لە فڕۆکەوانانی قەدەغەکرد، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆسەر تەل ئەبیب.

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل، فەرمانی کردووە بە دواخستنی گەشتی فڕۆکەوانان بۆ دەرەوە.

میدیای فەرمی ئیسرائیل ڕوونیشی کردووەتەوە، کە دوای ئەوەی لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان بۆسەر تەل ئەبیب، فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئەو فەرمانەی دەرکردووە.

ڕاشیگەیاندووە، فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل فەرمانی کردووە کە پێویستە فڕۆکەوانان، مۆڵەتی نوێ وەربگرن بە مەبەستی گەشتکردن بۆ دەرەوە، ئەوەش تەنھا بە ئامانجی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و ڕاھێنانەکان.

بەپێی میدیای فەرمی ئیسرائیل، لە ئێستادا سوپای ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری ھێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل.

ھاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ ڕایگەیاندووە، کە چەند ڕۆژی داھاتوو بۆ ئیسرائیل چارەنووسسازە.

سیستانی چەند فەتوایەكی دەركرد
پێت سیستانی چەند فەتوایەكی دەركرد
نیشانەکانی زیادبوونی کافاین لە جەستەدا چین؟
دوات نیشانەکانی زیادبوونی کافاین لە جەستەدا چین؟
پەیوەندیدار