تەرمی شەهیدێكی پاریس دەگاتەوە سلێمانی



 

تەرمی سێ شەهیدەكەی هێرشەكەی پاریس شەوی ڕابردوو لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە ناوەندی ئەحمەد كایا لە پاریس بەرەو كوردستان بەڕێكرانەوە.

لە هێرشێكی چەكداریدا لە 23ی دیسەمبەری 2022 سێ كورد لە ناوەندی ئەحمەد كایا لە پاریس شەهید بوون.

تەرمەكان لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پاریسەوە بۆ ئیستەنبوڵ بەڕێكراون.

تەرمی هەریەكە لە هونەرمەندی باكووری كوردستان میرە پەروەر و چالاكەوان عەبدولڕەحمان گزڵ لە باكووری كوردستان بەخاك دەسپێردرێن.

هاوكات تەرمی ئەڤین گۆیی ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستانێ كەجەكە دوای گەیشتنەوە بە باشووری كوردستان لە شاری سلێمانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ ساز دەكرێت.

تەرمی ئەڤین گۆیی لە شارۆچكەی مەخموور لە باشووری كوردستان بەخاك دەسپێردرێت.

سەرچاوەیەك لە پاریس بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕێوشوێنە یاساییەكانی گواستنەوەی تەرمی قوربانییەكان تەواوكراوە و حكومەتی فەڕەنسا كارئاسانی زۆریكردووە بۆ گواستنەوەی تەرمەكان.

 

پێت بانكی ناوەندی بڕیاری نوێی بۆ دراوی بیانی دەركرد
بانكی ناوەندی دۆلار ناخاتەبازاڕەوە
دوات بانكی ناوەندی دۆلار ناخاتەبازاڕەوە
پەیوەنیدر