قۆناغی گۆڕینی قەیران بۆ دەرفەت



تەنیا کوردی – چاودێری سیاسی

لە سندوقی قەیراندا بەتایبەت لە دوای لێکەوتەی جەنگی ئۆکراین، ھاوکات جەنگی غەززە، جۆرەھا ناسنامەی قەیران گەمارۆی وڵاتانی ئۆراسیای دا، گەمارۆکان بە گوێرەی پۆلێنکردن بریتیین لە:

* قەیرانی کتوپڕ لە ئابووری و ناسەقامگیری سیاسی.
* قەیرانی ھەڕەشە لەسەر داھاتووی ناوچەکە.
* قەیرانی بەرەنگاریی، تایبەت بۆ ھەندێ وڵاتانی دراوسێ ئۆکراین و بەھۆی جەنگی غەززە لە رۆژھەڵاتی ناوین.
* ناسەقامگیری بەھۆی ئەو گرژیەی لە جەنگی غەززە وەک محتەی دووەمی جەنگ لە رۆژھەڵاتی ناوین ھەیە.

ھەریەک لەم قەیرانانە لە بەرگی ئابووری و تێکچوونی سەقامگیری سیاسی و تەوازنی ھێز کاریگەری لەسەر ئەدای حوکمڕانی وڵاتان کرد، لەگەڵ قەیرانی دوورمەودا لە ئاووھەوا و ژینگە و جۆرەھا بواری دیکەی پێوەندیدار بە جەنگ و تەندروستی و کێشەی دانیشتوان، کە ئەمانە لە داھاتووداھەڕەشەن بۆ سەر جیھان، بەو ھۆیەوە قۆناغێکی نوێی قەیران لە تەواوی جیھان دەرکەوت، کە لە جەنگەوە تا سەقامگیری ئیدارەدانی حوکمڕانی و ژیانکردن و خزمەتگوزاری لە سێکتەرەکانی حکوومەت و ئیدارەدانی کۆمەڵگە، ھەنگاوی چارەسەری سەخت بووە.

ئەو وڵاتانەی کە پێشوەختە نەخشەی بەرەنگاریان کێشا، توانیان بە خۆگونجاندن لەگەڵ قەیران مقاوەمەی قەیران دروستبکەن، بەشێک لە وڵاتانیش لەژێر گەمارۆدان، ھەرێمی کوردستان یەکێک بوو لەو ناوچە جوگرافییانەی کە قەیرانی نوێ بەرۆکی گرت، بەڵام ڕۆڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە گۆڕینی گوشاری قەیران بە ڕاگرتنی باڵانسی ئیقلیمی و جولەی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و  پاریس و تاران، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت، توانی بەرەنگاری قەیرانەکان ببێتەوە و گۆڕانکارییەکی ئەرێنی دروستکرد، ئەم نەخشەڕێگایە بە پاڵپشتی خەڵک و ھێزە سیاسییەکان، دەتوانرێ لێکەوتەی ئەرێنی زیاتری ھەبێت بەتایبەت لە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئێستا کە پێوەندی نێوان ئێران و ھەرێم لە ئاستێکی بەھێزدایە، لەوکاتەی پێوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا بەرەو قۆناغی متمانەی زیاتر دەڕوات، ئەمە ئەو ئاماژەیەیە کە ھەرێم دەتوانێت لەم ڕاگرتنەی ھاوسەنگی ئیقلیمی دەرفەتی زیاتری بۆ بێتە پێش، کە لە ڕوانگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا ھەریەک لە:
دروستکردنی متمانە، کۆدەنگی نێوان ھێزە سیاسییەکانی ھەرێم لەسەر پرسی ستراتیژی ھەرێم، ڕاگرتنی باڵانسی ئیقلیمی، دەستووری عێراقی فیدڕاڵ، وەک قوڵایی ستراتیژی لە شایستەی ماف و شایستەی دارایی و شێوازی حوکمڕانی، ئەو ھەنگاوانە بوون کە زۆر بەخێرا جولەی دیپلۆماسی بۆ ئەنجامدا و بەرھەمی خێرایشی لێکەوتەوە وەک ئەو پێوەندییەی ئێستا لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە.

قەیرانەکان ھەرچەند داھاتوو گەمارۆ دەدەن، بەڵام ھەر سەرۆکێک کە ئیدارە و ھەوڵەکانی سەرکەوتووانە کردبێتە پاسوۆردی نھێنی شکانی قەیران، ئەوا داھێنەرە لە بلۆککردنی قەیران و دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ بەرەنگاریی گەمارۆکان. ئەمەش کارتی پڕباڵانسی سەرۆکی ھەرێم بوو کە خستییە سەر مێزی ناوچەکە بۆ:

* گەشەکردن و ھەڵسانەوەی پێگەی ھەرێم و دەرچوون لە قەیران.
* دروستکردنی ھیوای نوێ.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یەک بە دوای یەک وەرەقە دیپلۆماسییەکانی بەکارھێنا و ئەنجامی ئەرێنی بۆ پێگەی ھەرێم بەدەستخست.

 

پارتی هەڵویستی لە دژی شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک ڕاگەیاند
پێت پارتی هەڵویستی لە دژی شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک ڕاگەیاند
مێرولەکان دەتوانن نەشتەرگەری بکەن!!!
دوات مێرولەکان دەتوانن نەشتەرگەری بکەن!!!
پەیوەندیدار