باندێکی دزیکردن لە سیتەک دەستگیر کران



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی لە سیتەک ڕاگەیاند کە چەندین تاوانی دزیکردنیان لەو سنوورە ئەنجامدابوو.

لە بڵاوکراوەیەکدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد لەسنوری ناحیەی سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو کەسانە لە شێوەی باندێك دزییان كردووەو دانیان ناوە بە بیست تاوانی دزیكردن لەسنوری ناحیەی سیتەك و چەند شوێنێكی تر لە شاری سلێمانی.

بەپێی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، هەریەك تۆمەتباران ،( م، خ، ر لەدایكبووی 1994 – م، ی، ح لەدایكبووی 2000 – ه،ع،ع لەدایكبووی 1999 – م، ج،ع لەدایكبووی 1983 – ش،ع،ك لەدایكبووی 1994 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.

پزیشکیان بە هۆی دەستخەڕۆکردنی کورد، ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە
پێت پزیشکیان بە هۆی دەستخەڕۆکردنی کورد، ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە
سەرۆکی کۆمسیۆن: لە 24 کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنین
دوات سەرۆکی کۆمسیۆن: لە 24 کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنین
پەیوەندیدار