وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی دەربارەی پزیشکە ئیسکگرەکان دەرکرد و دەڵێت” لەکاتی ئێسکگرتنیان دەبێت نەخۆشخانەکان جێ نەهێڵن”.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم کە ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی کردووە ئاماژە بەوەدەکات، بەهیچ شێوەیەک نابێت پزیشکی ئێشکگر لەڕۆژانی ئێشکگریدا لەنەخۆشخانەی تایبەت و سەنتەرو نۆرینگەی تایبەت دەوام بکات، بەڵکو دەبێت تەواوی کاتی ئێشکگری لەناو نەخۆشخانەی حکومی بمێنێتەوە.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، پزیشکی ئێشکگر نابێت لەڕۆژی ئێشکگرتنیدا بەشێوەی پەیوەندی( on call ) بێت و لەکاتی هەبوونی دۆخێکی لەناکاو پەیوەندی پێوە بکرێت، بەڵکو دەبێت بەردەوام لە نەخۆشخانە و بەشەکەی بێت.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی: