تۆ کارمەندە دڵسۆزەکەی؟



جەلال محەمەد – ڕۆژنامەنووس

چۆن بەناوی سیستەم و ئیداریاتەوە کارمەند و کڕیار دەکەنە کۆیلە؟

یەکێک لە سیفەتە باشەکانی کەسی سەرکەوتوو مەبدەی دڵسۆزبوونە بۆ کار و پیشەکەی، بەڵام لەم سەردەمی ماددەگەراییەدا بەناوی بڕیار و ئیداریاتەوە مرۆڤی دڵسۆزیش لە قاڵب دەنرێت و دەبێت گوێڕایڵ بێت گەرنا بە پاساوێکی واجوانەوە دەردەکرێت دوای ساڵێک هێشتا بۆی حەل نابێت.

بریارێکی کارگێڕی هیچ جیاوازیەک ناکات لەنێوان کارمەندی دڵسۆز لەگەڵ کارمەندێکیش کە تەنها بۆ تێپەڕاندن و کات کوشتن و وەرگرتنی موچە هاتووە.

هەرچەندە دڵنیام بڕیاردەرەکانی هەر دەزگا و فەرمانگەیەک دنیایەک پاساویان بۆ بڕیارەکانیان پێیە، بەڵام واقع ئەوەیە تۆی بڕیاردەر خۆشەویستیت لەناو کارمەندەکانت لەدەستداوە بە زۆرینەی دڵسۆزەکانیشەوە، ئیتر چاوت لەو چەند کەسە کەمە نەبێت کە لە دەورتن چونکە ئەوانیش بەرژەوەندیان لەوەدایە بڵێن دەستخۆش.

لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو بەڕێوەبەرێک، ڕێبەرایەتی ڕانەمەڕ بە گوێدرێژ و سەگیش دەکرێت بەڵام گــەر ڕانەمەڕەکە بزن و مانگا و ئەسپیشی تێدا تێکەڵ بێت، ڕێبەرایەتی بە مرۆڤێکی عاقڵ دەکرێت کە پێ دەوترێت شوانی سەرکەوتوو.

بۆیە ئازایەتی نییە تۆ کارمەندەکانت بە ناوی بڕیار و ئیداریاتەوە بکەیتە قاڵبێکەوە کە گوێڕایڵ(کویلە)بوون بێت، کە ئەوکات هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ بە کۆیلەکردنیان نییە.

ئێمەی کڕیار، زۆر وتنی نرخ لەلایەن فرۆشیارەوە فێری کردوین لە کاتی کڕینی پێداویستیدا مامەڵەی نرخ بکەین، بــەڵام ئێــستا بەناوی سیستەمەوە مرۆڤی کڕیاریش کراوەتە کۆیلە.

بۆ نمونە دەچیتە سوپەرمارکێت یان فرۆشگایەکەوە گەر بایی ١٠٢ هەزار دیناریش شت بکڕیت یان دادەی کاشێرەکە ٥٠ فلسیت لەگەڵ دەخوێنێتەوە و یەک دینار خاترت ناگرێت چونکە سیستەمە.

مامەڵە کراسێک دەکەیت ، فرۆشیار دەڵێت ٥٠ هەزار دینار، تۆش دەپرسی بۆ چی چیە کراسێک زۆر گران بێت ٢٥ هەزارە ، دادەگیان بە ٢٥دەبێت بیبەم ؟ فرۆشیاریش دەڵێت ناوالله ناتوانم چونکە سیستەمە.

سیستەم و ئیداریات نە متمانە و مامەڵەیان هێشتووە، نە دڵسۆزی و ئینیتمای کارمەند بۆ ئەو شوێنەی کاری تێدادەکات، چونکە کۆیلە هیچ خۆشەویستیەکی بۆ کار و خاوەنکارەکەی نییە.

 

مێرولەکان دەتوانن نەشتەرگەری بکەن!!!
پێت مێرولەکان دەتوانن نەشتەرگەری بکەن!!!
پزیشکیان بە هۆی دەستخەڕۆکردنی کورد، ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە
دوات پزیشکیان بە هۆی دەستخەڕۆکردنی کورد، ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە
پەیوەندیدار