جۆرە مێروولەیەک دەتوانێت نەشتەرگەری لەسەر ئەندامانی ئەنجام بدات



 

کاتێک مێروولەیەک توشی پێکان دەبێت لە بەشێکی جەستەی، بۆ نمونە یەکێک لە قاچەکانی، توێژەرەوان دەڵێن ئەندامانی مێرووستانەکە دەستدەکەن بە پشکنینی و دوای ئەوەی بۆیان دەردەکەوێت پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، لە پرۆسەیەکی نزیکی 40 خولەکیدا قاچەکەی دەبڕنەوە.

کۆمەڵێک شارەزا ئەم ڕەفتارەیان لە جۆری مێروولەی دارتاشی فلۆریدا تۆمارکردووە و ئەنجامەکەیان لە پێگەی بایەلۆجی سەردەم بڵاوکردووەتەوە.

لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن ئەندامانی ئەم کۆمەڵەی مێرووستانە زۆر بە وردی پشکنین بۆ ئەو مێروولانە دەکەن کە توشی پێکان هاتوون، بەر لەوەی بڕیاربدەن پێویستی بە بڕینەوەی ئەندامێکی جەستەی هەیە یاخود تەنها بە خاوێنکردنەوەی برینەکەی.

لەورێن کێلەر، یەکێک لە توێژەرەوەکان، بە پێگەی هەواڵی (ئەی بی سی) وتووە، “یەکێک لە مێروولەکان بەرەو بەشی سەرەوەی ئەو قاچە پێکاوەی مێرووەکە دەچێت و بە دەمی دەیقرتێنێت. مێروولەیەکی تریش قاچە بڕاوەکە پاکدەکاتەوە”.

توێژەرەوەکان دەڵێن تێبینی ئەوەیان کردووە کە مێروولەکان هەموو قاچێک نابڕنەوە بەڵکو لەسەر بنەمای جۆری پێکانەکە و نزیکی لە ئەندامانی تری جەستە بڕیاردەدەن بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگە لە هەوکردنی زیاتر بگرن و ژیانی پێروولە پێکاوەکەیان ڕزگاربکەن.

كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە
پێت كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە
زێڕنگەرێك: بەهۆی گرانی زێڕەوە هاوسەرەكان زێڕی كەمتر دەكڕن
دوات زێڕنگەرێك: بەهۆی گرانی زێڕەوە هاوسەرەكان زێڕی كەمتر دەكڕن
پەیوەندیدار