كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە و دەشڵێت: ئەمساڵ پلەی گەرما بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر كەمتر بوو.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمرۆ بەروارد بەڕۆژانی پێشتر پلەکانی گەرما دابەزیوە و ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی دەکرێ زیاتریش دادەبەزێت.

وتیشی، “وەک ئاماژەشمان پێدا لەهیچ ناوچەیەک ئەم ماوەیە پلەکانی گەرما ناگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی، کەوەک خۆی دەرچوو”.

ڕوونیشی كردەوە، پار ساڵ لەڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا بەرزترین پلەی گەرما لەخانەقین تۆمارکرا بە ٥٣ پلە، بەڵام ئەمساڵ 45 پلەیە و بەرزترین پلەش ئەمساڵ لە مانگی تەمموزی ڕابردوو لەخانەقین تۆمارکرا ٥٠ پلە بوو.

 

“هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل چەند ڕۆژێک دەخایەنێت”
پێت “هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل چەند ڕۆژێک دەخایەنێت”
جۆرە مێروولەیەک دەتوانێت نەشتەرگەری لەسەر ئەندامانی ئەنجام بدات
دوات جۆرە مێروولەیەک دەتوانێت نەشتەرگەری لەسەر ئەندامانی ئەنجام بدات
پەیوەندیدار