پێنج كەس لەسەر ڕاوی ماسی دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی بە تەزووی کارەبا پێنج کەسیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەستگیرکردنی پێنج کەسەکە لەلایەن مەفرەزەیەكی هاوبەشی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بنکەی سیتەك لە سەر چەمی (چۆڕك) لە سنووری گوندی زەلان بووە.

ڕاشیگەیاندووە، دەستیشگیرا بەسەر 25 ماسی ڕاوکراو، مۆلیدەیەکی کارەبایی و کەرەستەکانی و پەڕوای لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک دەردەکات
پێشت وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک دەردەکات
قوباد تاڵەبانی: دوای تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچە، بەغدا پارە دەنێرێت
دواتر قوباد تاڵەبانی: دوای تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچە، بەغدا پارە دەنێرێت
پەیوەندیدار