لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڕووداوی هێرشبەری لە بەرلین زیادیکردووە



ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، کە لانیکەم سێ هێرشی چەقۆ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕووی داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، نزیکەی کاتژمێر ١١ی شەوی دوێنێ، کەسێک لە دەروازەی وێستگەی میترۆی جانۆڤیتزبروک بەر چەقۆ درا، ئەمەش سێیەم هێرشی چەقۆیە لە بەرلین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەم کۆتایی هەفتەیەدا ڕوویدابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، قوربانییەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێکیش بریندار بووە، بەڵام برینەکانی بەهۆی چەقۆوە نەبووە، پۆلیسیش بەدوای هێرشبەرەکەدا دەگەڕێت.

ئەمڕۆش لە شاری بەرلین دوو کەسی دیکە بە چەقۆ کوژران و لە ناوەندی شارەکە لە ناوچەی نیوکۆڵن کەسێک لا ملی بریندار بوو، دوو کەسی دیکە لە نزیک وێستگەی میترۆی لیۆپۆڵدپلاتز لەلایەن نزیکەی ٢٠ کەسەوە هێرشیان کرایە سەر و یەکێکیان بە چەقۆ کوژرا.

لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە ڕاگەیەنرا
پێت لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە ڕاگەیەنرا
كچە كوردێكی ڕۆژهەڵات لە زیندان مانی لەخواردن گرت
دوات كچە كوردێكی ڕۆژهەڵات لە زیندان مانی لەخواردن گرت
پەیوەندیدار