دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە



وەزارەتی دارایی عێراق “ئەو دەنگۆیانەی باس لە نەبوونی پارەی کاش دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچە” ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستدایە”.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە، کە باس لەوە دەکەن وەزارەتی دارایی پارەی کاشی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە.

ڕاشیگەیاندووە، دابینکردن و دابەشکردنی مووچە لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتی داراییە و مانگانە بڕی 7 ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوکاری دارایی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و خەرجییەکانی خوێندکاران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، وەزارەتی دارایی کێشەی پارەی کاشی هەیە و ناتوانێت لەکاتی خۆیدا مووجەی بەشێک لە مووچەخۆران دابین بکات.

 

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات
پێت بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات
“چاوەڕواندەکرێت ١٣ ملیۆن گەشتیاری ئێران بێنە عێراق”
دوات “چاوەڕواندەکرێت ١٣ ملیۆن گەشتیاری ئێران بێنە عێراق”
پەیوەنیدر