كچە كوردێكی ڕۆژهەڵات لە زیندان مانی لەخواردن گرت



سۆڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، کە دوو هەفتە پێش ئێستا و هاوکات لە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی براکەی (محەممەد حەسەنزادە) لاوی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لەگەڵ باوکی، ئەحمەد حەسەنزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو، لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە مانی لە خواردن گرتووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، سۆڵماز حەسەنزادە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی ناڕوونی و بێبەشکرانی لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ڕۆژی سێ شەممە (٦ی 8ی ٢٠٢٤)، لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە مانی لە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە یەکەم ڕۆژی گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لە کاتژمێرە سەرەتایییەکانی بەرەبەیانیی چوار شەممە تا ئێستا لە ژووری تاکەکەسی ئەم بەندیخانەیە ڕاگیراوە بۆ بەندی گشتی نەگواستراوەتەوە هەروەها لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

سۆڵماز حەسەنزادە و ئەحمەد حەسەنزادە ڕۆژی سێ شەممە ٩ی گەلاوێژ، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادە لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵیان، بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکرابوون. دایە عەزیمە، دایکی محەممەد حەسەنزادە لە لایەن ئەم هێزانەوە دراوەتە بەر لێدان و دواتر بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر قولیپووری شاری بۆکان گواستراوەتەوە.

ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە کە لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان دەستبەسەر کرابوو، لە ڕێکەوتی چوار شەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە لە ڕێکەوتی (٥ی 9ی ٢٠٢٣) دەستبەسەر کرابوون. هەروەها سۆلماز حەسەنزادە ئێوارەی چوار شەممە ٥ی ڕەزبەر لەگەڵ سێ کەس لە هاوڕێکانی لە ڕێگای نێوان بۆکان_سەقزدا دەستبەسەر کرابوو.

 

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڕووداوی هێرشبەری لە بەرلین زیادیکردووە
پێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڕووداوی هێرشبەری لە بەرلین زیادیکردووە
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات
دوات بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات
پەیوەندیدار