“چاوەڕواندەکرێت ١٣ ملیۆن گەشتیاری ئێران بێنە عێراق”



دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ١٣ ملیۆن گەشتیاری ئێرانی بێنە وڵاتەکەوە،

مەھدی غەزبان، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا پێنج خاڵی سنوریان لەگەڵ ئێران کردووەتەوە بۆ ھاتنە ناوەوەی گەشتیارانی ئێرانی.

ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕواندەکرێت ژمارەی گەشتیارانی ئێرانی بگاتە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس،  کەوەش لە ئاستی چاوەڕوانی عێراق و ئێرانیشدا نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیارانی بیانی گەیشتە نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار کە چوار ملیۆن ئێرانیان تێدابووە، لەکاتێکدا ئێران پێشبینی دەکرد بۆ  ئەمساڵ تەنھا چوار ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار سەردانیکەر بچنە عیراقەوە، بەڵام ڕێژەکەی بەرادەیەکی زۆر لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئێران زیاترە.

 زۆربەی ئەو گەشتیارانەی لە خاکی ئێرانەوە دێنە عێراق زیارەتکارانن، کە سەردانی مەزارگەی ئیمامەکانی شیعە لە عێراق دەکەن، بەبۆنەی مەراسیمە ئاینییەکان.

دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە
پێت دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە
قەسابخانەكەی نوێژی بەیانیی .. دەزانن کێ لەپشتیەوە بوو ؟
دوات قەسابخانەكەی نوێژی بەیانیی .. دەزانن کێ لەپشتیەوە بوو ؟
پەیوەندیدار