بەریتانیا.. ڕێنمایی بۆ پزیشکەکان دەردەکات سەبارەت بە دووگیانی پیاوان!



ڕۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، لە بەریتانیا ڕێنمایی دراوە بە پزیشکەکان کە پێش ئەنجامدانی تیشکی ئێکس، بەبێ گوێدانە ڕەگەز پرسیار لە هەموو نەخۆشێک بکەن، کە ئایا دووگیانن یان نا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردەوە، پزیشکانی تیشک لە زۆرێک لە نەخۆشخانەکان ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت پشکنین بۆ سەرجەم نەخۆشەکان بکەن، کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ٥٥ ساڵدایە بۆ پشتڕاستکردنەوەی  هەبوونی دووگیانی، بەبێ گوێدانە ڕەگەز، ئەمەش بەشێکە لە ڕێنماییەکان بۆ دڵنیابوون لە گشتگیری.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێنماییانە لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی تیشکەوە داڕێژراون، دوای ئەوەی پیاوێکی ڕەگەزگۆڕاو بێئەوەی بزانێت دووگیانە، سی تی سکانی بۆ کراوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە تیشکی ئێکس و سی تی سکان و ئێم ئاڕ ئای و هەروەها لە کاتی چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا مەترسی بۆ سەر منداڵانی لەدایک نەبوو هەیە.

وەزارەتی کۆچی عێراق: 300 خێزانی شنگال گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
پێت وەزارەتی کۆچی عێراق: 300 خێزانی شنگال گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
ماستەرپلانی هەولێر (2050) ئامادە دەكرێت
دوات ماستەرپلانی هەولێر (2050) ئامادە دەكرێت
پەیوەندیدار