ماستەرپلانی هەولێر (2050) ئامادە دەكرێت



لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، شەشەمین كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیی هاوبەش تایبەت بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو. لە چەند مانگی داهاتوودا پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی شارەوانی هەرێم، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار شەشەمین كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیی هاوبەش تایبەت بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتاییی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا ڕەشنووسی ڕاپۆرتی كۆتاییی ئامادەكراوی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر (2050) خرایەڕوو كە تێیدا سەرجەم لایەنەكانی شیكرانەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەیەكی تردا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی حكومەت سەرنجی خۆیان لەبارەی ڕاپۆرتی كۆتایی بخەنەڕوو بۆ ئەوەی جێگەی سەرنجەكان بكرێتەوە و كاری جدیان لەسەر بكرێت و دواتر لە چەند مانگی داهاتوودا پەسەند دەكرێت و پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە كرد، دوای ماوەی دوو ساڵ كاركردن لە پرۆژەی هەمواركراوی ماستەرپلانی هەولێردا، خۆشبەخاتە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی شەشەمی لیژنەی باڵای JCC دەكەین و دوای چەند مانگێكی تر كارەكانی پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كۆتایییان دێت و هەولێر دەبێتە خاوەن ماستەرپلانێكی نوێ و لە داهاتوودا پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی شاری هەولێر لەژێر ڕۆشنایی ئەو ماستەرپلانەدا جێبەجێ دەكرێن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، بەرهەمی ئەو كارە زانستییەی پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر لە ساڵانی داهاتوودا بە گەشەكردن و فراوانبوونی شاری هەولێر لەسەر هەموو ئاستەكاندا دیار دەبێت.

بەریتانیا.. ڕێنمایی بۆ پزیشکەکان دەردەکات سەبارەت بە دووگیانی پیاوان!
پێت بەریتانیا.. ڕێنمایی بۆ پزیشکەکان دەردەکات سەبارەت بە دووگیانی پیاوان!
تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران دەگۆڕێت
دوات تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران دەگۆڕێت
پەیوەنیدر