تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران دەگۆڕێت



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی دانەمەزراندنی فەرمانبەرانەوە، هەمواری تەمەنی خانەنشینی دەكرێتەوە و دەكرێتەوە بە 63 ساڵ.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەموارکردنی پێشووی یاسای خانەنشینی، کە تەمەنی بە 61 ساڵ دیاریکردبوو، ئامانج لێی ڕەخساندنی 300 هەزار هەلی کاری نوێ بوو، بەڵام لەگەڵ نەبوونی دامەزراندنی نوێ لە بودجەی ساڵانی ئێستا و داهاتوو تەمەنی خانەنشینی دەمێنێتەوە.

وتیشی، “دوورنییە دۆخی ئێستا ببێتە هۆی کەمبوونەوەی فەرمانبەران و یاساکە بگەڕێتەوە باری پێشووی بەجۆرێک هەر فەرمانبەرێک لەتەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین دەبێت، لەبری 61 ساڵی، کە یاسا نوێیەکە 61 ساڵی دیاریکردووە بۆ خانەنشینبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕاندنەوە بۆ یاسا کۆنەکە چەندین سوودی هەیە وەک ئەوەی، دەبێتە هۆی دابینکردنی دوو ساڵی زیادە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەکی زۆرباش وەبەرهێنان بکرێت.

جەختشی كردەوە، هێشتنەوەی فەرمانبەرانیش لەشوێنی کار بۆ ماوەیەکی زیاتر هیچ بارگرانییەکی زیادە لەسەر بوودجە دروستناکات.

ماستەرپلانی هەولێر (2050) ئامادە دەكرێت
پێت ماستەرپلانی هەولێر (2050) ئامادە دەكرێت
پزیشکێکی کورد بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت
دوات پزیشکێکی کورد بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت
پەیوەندیدار