هاووڵاتییان لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکرێنەوە



به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن، كه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌كات، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێ نه‌گه‌یشتنیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عومرە له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن، كه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتییان له‌كاتی چوونیان دەبێت به‌ مافی خۆیان بزانن كه‌ داوای بینینی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كۆمپانیایه‌ بكه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان واژووی كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌یان.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ڕاشیگەیاند،  ئه‌مساڵ به‌هۆی سه‌رپێچی رێنماییه‌كان زیاتر له‌ 90 كۆمپانیا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ڕاگیراون و مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه‌ گه‌شتی عومره‌ بكه‌ن، تا کاتی یەکلایی بوونەوەی كەیسه‌كانیان.

ئاشکراشی کرد، ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك ناوی ئه‌و كۆمپانیانه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گرێبه‌ستیان كردووه‌ و ده‌توانن به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌ گه‌شت بكه‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك هه‌ڵناگرێت، له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌ بێته‌‌ ئاراوه‌ ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك گه‌شتیان كردبێت، كه‌ ڕێگه‌پێدانی نه‌بێت له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ یانیش راگیرابێت یاخود بلۆك كرابێت یاخود كه‌سانێك بن كه‌ به‌ نایاسایی بیانه‌وێت له‌ بواری عومره‌دا كاربكه‌ن وه‌كوو (ده‌ڵال).

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ لیژنه‌كانی له‌ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌روه‌ها له‌ ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر بۆ عومره‌كارانی ڕێگای وشكانی به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌ی عومره‌ ده‌كه‌ن، له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و پارێزگاریكردن له‌ مافی هاووڵاتییان و رێگریكردن له‌ هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك.

پزیشکێکی کورد بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت
پێت پزیشکێکی کورد بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت
ڕوونکردنەوە لەبارەی مریشکی سوور دەدرێت
دوات ڕوونکردنەوە لەبارەی مریشکی سوور دەدرێت
پەیوەنیدر