ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی 2050ی هەولێر ئامادە دەکرێت



ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی 2050ی هەولێرڤ ئامادە دەکرێت و وەزارەتی شارەەوانی دەڵێت، بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە هەولێر دەبێتە یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین شارەكان.

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، شەشەمین كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیی هاوبەش تایبەت بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتاییی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا ڕەشنووسی ڕاپۆرتی كۆتاییی ئامادەكراوی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر 2050 خرایەڕوو كە تێیدا سەرجەم لایەنەكانی شیكرانەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەیەكی تردا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی حكومەت سەرنجی خۆیان لەبارەی ڕاپۆرتی كۆتایی بخەنەڕوو بۆ ئەوەی جێگەی سەرنجەكان بكرێتەوە و كاری جدیان لەسەر بكرێت و دواتر لە چەند مانگی داهاتوودا پەسەند دەكرێت و پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ساسان عەونی، ڕایگەیاند، دوای دوو ساڵ كاركردن لە پرۆژەی هەمواركراوی ماستەرپلانی هەولێردا، خۆشبەخاتە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی شەشەمی لیژنەی باڵای JCC دەكەین و دوای چەند مانگێكی تر كارەكانی پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كۆتایییان دێت و هەولێر دەبێتە خاوەن ماستەرپلانێكی نوێ و لە داهاتوودا پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی شاری هەولێر لەژێر ڕۆشنایی ئەو ماستەرپلانەدا جێبەجێ دەكرێن.

جەختی لەوەشکردەوە کە بەرهەمی ئەو كارە زانستییەی پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر لە ساڵانی داهاتوودا بە گەشەكردن و فراوانبوونی شاری هەولێر لەسەر هەموو ئاستەكاندا دیار دەبێت.

لە كۆبوونەوەكە ئامۆژگار حەوێزی، بەڕێوەبەری پێشكەوتووی ئۆفیسی جایكا لە عێراق و كۆزۆ ئۆنۆ، ڕاوێژكاری پرۆژەكانی جایكا و تیمی جایكا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمئامادەی بوون.

ڕوونکردنەوە لەبارەی مریشکی سوور دەدرێت
پێشت ڕوونکردنەوە لەبارەی مریشکی سوور دەدرێت
کیۆساکی: دامەزراندن قەفەسە و ڕێنادات دەوڵەمەند بیت
دواتر کیۆساکی: دامەزراندن قەفەسە و ڕێنادات دەوڵەمەند بیت
پەیوەندیدار