کیۆساکی: دامەزراندن قەفەسە و ڕێنادات دەوڵەمەند بیت



ڕۆبێرت کیۆساکی، بازرگانی ئەمریکی و نووسەری کتێبی بەناوبانگی “باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار” پێیوایە کارکردن بە مووچەی جێگیر و دڵنیایی وەزیفیی وەک قەفەسێک وایە کە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم دەوڵەمەندبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کیۆساکی لە پەیامێکدا کە لە ڕێی هەژماری خۆی لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە، وتەیەکی وێنستۆن چەرچڵ، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیای بە نمونە هێناوەتەوە کە دەڵێت: “ئەو باڵندەیەی لە قەفەسدا گەورە دەبێت پێیوایە فڕین نەخۆشییە”.

بازرگانە ئەمریکییەکە دەڵێت: “هۆکاری سەرەکی زیادبوونی بۆشایی نیوان دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان ئەوەیە کە زۆربەی مامۆستایان لە قەفەسێکدا گەورەبوون کە پێی دەوترێت خوێندنگە، پاشان ئەم مامۆستایانە خوێندکارەکایان لەسەر دڵنیایی وەزیفیی لە نیو قەفەسێکدا پەروەردە دەکەن، لە بری ئەوەی فێری فڕینی ئازادیی داراییان بکەن”.

کیۆساکی بەشێکی کتێبەکەی خۆی بە بیرهێناوەتەوە و دەڵێت: “باوکە دەوڵەمەندەکە و کوڕەکەی فێریان کردم کە پارە ئامڕازە و ئازادییش ئامانجە، بۆیە هانیاندام فیری کارامەییەکانی پیاوی خاوەنکار بم، بۆئەوەی بتوانین بفڕین بۆ هەر شوێنیکی جیهان و دەستخستنی زیاتر”.

ئەو بازرگانە دەڵێت: “تا ئێستاش کەسانێک دەبینم کە پێیانوایە ژیان لە قەفەسدا باشترە، ئەو قەفەسەی کە پێی دەوترێت دڵنیایی وەزیفی، بەڵام فێری فڕین بە و بە ئازادی بژی”.

ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی 2050ی هەولێر ئامادە دەکرێت
پێشت ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی 2050ی هەولێر ئامادە دەکرێت
ناوی کارمەندانی سەر سندوق ڕاگەیەندرا
دواتر ناوی کارمەندانی سەر سندوق ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار