ڕۆکی لە مەشقەکانی بەرشەلۆنە ئامادە نابێت و نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکە



ڤیتۆر ڕۆکی لە مەشق و ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە ئامادە نابێت و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لە ئەگەری بەجێهێشتنی یانەکە دەکەن.

ڕۆکی کە لە میرکاتۆی زستانەدای ڕابردوودا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی لە مێرکاتۆی هاوینە بۆ یانەی هیلالی سعودی ڕەتکردەوە.

بە پێی هەواڵیکی  ڕۆژنامەی “موندو ديپۆرتيڤۆ“ی ئیسپانی، ڕۆکی لەسەر بڕیاری هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە و بە هۆی ناساغییەوە بەشداری لە مەشقەکانی یانە کەتەلۆنییەکەدا نەکردووە، بۆیە بەدووریش دەزانرێت سبەینێ بەشداری یارییەکەی بەرشەلۆنە و مۆناکۆدا بکات کە لە چوارچێوەی جامی خوان جامبەر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕۆکی نزیکە لەوەی بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت و بە شێوەی خواستن ڕوو لە خولی ئیتاڵی بکات.

پەروەردە بڕیارێکی ڕاگرت
پێت پەروەردە بڕیارێکی ڕاگرت
سەعدی پیرە:ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو ڕەنگەکانە نەک تەنها یەکێتی
دوات سەعدی پیرە:ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو ڕەنگەکانە نەک تەنها یەکێتی
پەیوەندیدار