ئەمڕۆ ئەندەرپاسی (فاروق) بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە



بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندەر پاسی فاروق بەڕووی هاووڵاتیاندا بکرێتەوە، ئەمەش دوای تەواوبوونی کارەکانی.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/١١، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی (فاروق) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود بەڕووی هاووڵاتییان و شۆفێراندا دەکرێتەوە.

لە بڵاوکراوەکەی شارەوانیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەندەرپاسەکە بە یەکێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت، هۆکارێك دەبێت بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێل.

ئەندەرپاسی فاروق بریتییە لە بەیەکەوە بەستنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود و گەڕەکەکانی سەیوان، ئازادی، مامەیارە بە گەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و کازیوە و قڕگە وە.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشداوە، کردنەوەی ئەم پڕۆژە گرنگە لە کاتێکدایە هەریەك لە پڕۆژەکانی شاڕێی پێشمەرگە (باخی بەختیاری) و پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پاش کۆتاییهاتنی کارکردن تیایاندا بەڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا کرانەوە.

بەپێی ئەو بەرنامەیەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێی دەکات بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ کۆتایی بەکارەکانیان بێت و بخرێنە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

سەعدی پیرە:ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو ڕەنگەکانە نەک تەنها یەکێتی
پێت سەعدی پیرە:ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو ڕەنگەکانە نەک تەنها یەکێتی
لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی هاووڵاتیان درێژکرایەوە
دوات لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی هاووڵاتیان درێژکرایەوە
پەیوەندیدار