بەرەی تورکمانی سکاڵا لەسەر کۆبوونەوەکەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک تۆمار دەکات



بەرەی تورکمانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە نایاسایی وەسف دەکات کە تێیدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کەرکووک ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی پارێزگا کە لە بەگدا بەڕێوەچوو نایاساییە و سکاڵا تۆمار دەکەین.

تۆران ڕایگەیاند، نەبوونی توركمان لە دانیشتنەكانی دوێنێ پێشێلكاریەكی گەورەیە و ئەنجامەكانیشی ڕەتدەكەینەوە، تورکمانە دەستبەرداری پرسی کەرکووک نابن.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەودا کە لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بەڕێوەچوو، پێنج ئەندامەکەی یەکێتی، سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەب و ئەندامێکی بابلییون و بە بێ ئامادەبوونی پارتی و تورکمانەکان ئەنجامدرا و ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا محەمەد تەمیم وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا و پۆستی جێگری دووەمی پارێزگار و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بە بەتاڵی بۆ پێکهاتەی تورکمان بەجێهێڵدرا.

بەوەش دوای حەوت ساڵ، جارێکی دیکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد گەڕایەوە و بە پێی ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان، دوو ساڵ پۆستەکە لای کورد و دوو ساڵەکەی دیکە لای عەرەب دەبێت.

لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی هاووڵاتیان درێژکرایەوە
پێشت لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی هاووڵاتیان درێژکرایەوە
لە سلێمانی مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە
دواتر لە سلێمانی مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە
پەیوەندیدار