لە سلێمانی مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە



ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانای گردبوونەوە و هۆشدارییان بە حکومەت دا و دەڵێن” بایکۆت ئەگەرێکی کراوەیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە نوێنەری مامۆستایانی وانەبیژ و بەشێک لە وانەبێژان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەدا، سەرجەم وانەبێژان بە دامەزراندنی مامۆستایایەکی وانەبێژ بە گرێبەست لە یەکێک لە پەروەردەکان دڵگران و توڕەن و داوای دامەزراندنی گشتی دەکەن.

مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە لە ئەگەری دانەمەزراندنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، ئەوا بایکۆت و نەچوونە ناو ناوەندەکانی خوێندن ئەگەرێکی کراوە و بەهێز دەبێت و وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێم بەرپرسن لەودۆخە.

وتیشیان، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە دووچاری راوەستان نەبێتەوە دامەزراندنی نایاسایی ڕاگرن و دەست بکەن بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبیێژ و کاراکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە.

جێی باسە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە دامەزراندن لە هەرێم ڕاگیراوە، و مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان زیاتر لە 35 هەزارە چەندین ساڵە داوای دامەزراندن دەکەن.

بەرەی تورکمانی سکاڵا لەسەر کۆبوونەوەکەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک تۆمار دەکات
پێت بەرەی تورکمانی سکاڵا لەسەر کۆبوونەوەکەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک تۆمار دەکات
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت
دوات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت
پەیوەندیدار