کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرما، کەمێک خۆل دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچە.
ڕوونیشیکردەوە کە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم و پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی :40
دهۆک 41
کەرکووک : 43
هەڵەبجە : 43
زاخۆ :42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 45