ڕاکان جبوری: ئەوەی روویدا دزینی دەنگ و مافی پێكهاتەی عەرەبی بوو



راكان جبوری, بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك, و پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە بەیاننامەیەكدا كە ئاڕاستەی جەماوەری عەرەبی كردووە لە كەركوك دەڵێت” ئێمە پێشترسازشمان نەكرد لەسەر ماف و شكۆی ئێوە وەک نەتەوەی عەرەب, ئەوەی ئەمڕۆ روویدا هەشت مانگ لەمەوپێش پێشنیازكرابوو بۆمان, بە دزینی دەنگ و ماف و ئێوەمان زانی و رەتمانكردەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەدا، ئەو دانیشتنەی ئەمڕۆ شایستەی جەماوەری تیادا زەوتكرا لەلایەن بەشێك لە نوێنەرەكانتانەوە، و داوا لە جەماوەرەكەمان دەكەین پشتیوانی هاوپەیمانی عەرەبی بكەن.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا، ڕاکان جبوری دەڵێت، ئێمەیان ئاگادار نەكردووەو شوێنێكیش لە دەرەوەی پارێزگاكە دەستنیشانكرا بۆ كۆبونەوە, لەكاتێكدا هیچ رێگریەكی ئەمنی و یاسایی نەبووە بۆ ئەوەی لەناو پارێزگاكە رێكبخرێت, وەك ئەوەی لە دانیشتانی یەكەم روویدا، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا دورخستنەوەو بێبەشكردنی نوێنەرانی هاوپەیمانی عەرەبی بوو, هەموو رێگا یاسایی و دادوەری دەگرینەبەر بۆ بەدەستهێنانی شایستەكانمان.

جێی باسە ئێوارەی دوێنێ 10ی ئاب لە بەغدا لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، هاوکات نۆ ئەندام بەشداری کۆبوونەوەکەی کر کە 51٪ ئەندامانی ئەنجومەنە و تێیدا پارێزگاری کەرکوک لەسەر پشکی یەکێتی درا بە د.ڕێبوار تەها و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا درا بە محەمەد حافز.

میدیای فەرمیی عێراق: پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا
پێشت میدیای فەرمیی عێراق: پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا
یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنا
دواتر یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنا
پەیوەندیدار