بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لە ئەمساڵدا بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بە شێوەیەكی باشتر دابەشبكرێت و بڕی زەیت و شەكر زیاد بكرێت و شیر و چاش دابەشبكرێت.
نەوزاد كامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی رابردوو بڕی ١٥ ملیۆن دینار دراوەتە بازرگانەكان بۆ هاوردەكردنی كاڵا بۆ هەرێم و لە نێوان ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ قەبارەی بازرگانی لە هەرێم بە رێژەی ٥٠٪ زیادیكردووە.
بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو بڕی ١٥ ملیۆن دینار دراوەتە بازرگانەكان بۆ هاوردەكردنی كاڵا بۆ هەرێم و لە نێوان ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ قەبارەی بازرگانی لە هەرێم بە رێژەی ٥٠٪ زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرزی بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو نرخی خۆراكی زیادیكردووە بەڵام لە ماوەیەكی كورتدا ئاسایی دەبێتەوە بۆیە ئاگاداری بازرگانەكان دەكەنەوە كە بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە تووشی زیانی ئابووری نەبن.