پەروەردەی چەمچەماڵ مامۆستایان و وانەبێژان ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ مامۆستایان و وانەبیژان ئاگادار دەکاتەوە بۆ تۆمارکردنی ئارەزوومەندانەی ناویان لە هەڵمەتی سەرژمیری گشتی.

لە بلاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند،ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ و میلاکی پەروەردەکەمان دەکەینە ئەوانەی ئارزومەندن بەشداری بکەن لە هەڵمەتی سەرژمێری دانیشتوان سبەینێ کاژمێر 9:00 AM سەردانی پەروەردەبکەن پاش کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرێوەبەری پەروەردە ناوەکان تۆماردەکرێت.

پەروەردەی چەمچەماڵ مەرجەکانی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمانەن:

* بەشداربوو دەبێت شارەزایی باشی هەبێت لە كۆمپیوتەر و تابلێت’ ئەولەوێت بۆ دەرچوانی کۆمپیوتەر و بەکارهێنەری سیستەمی e-parwarda یە.

* بەشداربوو دەبێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمی خۆیەوەو بەهیچ شێوەیەک کاریگەری نەبێت لەسەر وانەکانی ڕۆژانەی لە قوتابخانەو خوێندنگەكەی.

* پرۆسەكە هەموو رۆژێك بەیانیانەو کاتی کە نابێت بۆکارکردن.

* وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ و میلاك وەك ( بەرێوەبەر و یاریدەدەر) بۆ پرۆسەی سەرژمێری بەگوێرەی ناوچەكەی خۆی دەبێت.

* بەشداربوو پاش بەشداریكردن لەخولی سەرژمێری بەهیچ شێوەیك ناتوانێ پاشگەز بێتەوە.

* بەشداربوو واباشە لە هیچ لیژنەیەکی قوتابخانەکەی نەبێت بۆ ئەوەی نەبێتە ڕێگر لە کاری ڕۆژانەی سەرژمێریەکەی.

* بەشداربوو نابێت تەمەنی لە (45) ساڵ زیاتربێت.

ئەو نیشانانەی دەريدەخەن زیان بە فیول پەمپی ئۆتۆمبێل گەیشتووە
پێشت ئەو نیشانانەی دەريدەخەن زیان بە فیول پەمپی ئۆتۆمبێل گەیشتووە
بافڵ تاڵەبانی: تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە
پەیوەندیدار