ئەم ئێوارەیە بڕیارە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بەرەی تورکمانی دەڵێت” هەر ڕێککەوتنێک بەبێ بەرەی تورکمانی عێراق قبوڵکراو نییە”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بهرهی توركمانی لە کەرکوک ئاماژە بەوەدەکەن، “هەر دانیشتنێک یان ڕێککەوتنێک بەبێ كوتلهی یەکگرتوی بەرەی تورکمانی عێراق قبوڵکراو نییە”.
ئاماژەی بەوەشداوە، “ئێمه پەنا بۆ هەمو ڕێگەیەکی یاسایی و دەستوری دەبەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەرئەنجامەکانی ئەم كۆبونهوهیه ئەگەر بەڕێوەبچێت”.
پێشتریش، راكان جبوری سهرۆكی یهكهمین كۆبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك، له ڕونكردنهوهیهكدا رهتیكردهوه، هیچ دانیشتنێكی ئهنجومهنی پارێزگاكه بهڕێوهبچێت و راشیگهیاند، “بانگهێشتی هیچ لایەنێکمان بۆ کۆبوونەوە لەنێو کەرکووک یان هیچ شوێنێکی دیکە نەکردووە و ئەو هەواڵەی لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە بڵاوکراوەتەوە، ناڕاستە”.
بڕیارە ئەم کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە بەغدا بەرێوەبچێت.