سەڵاحەدین بەهادین: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مافخوازانی جیهان سەری خەجاڵەتیان شۆڕ کردەوە



 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسەر بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەیەكی فەلەستین، كە ئاوارەكانی تێدا نیشتەجێ‌ بوون پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێز و خاوەن ڤیتۆکان و ڕێکخراوە بەناومافخوازەکان، بە هاوبەشی ئەم تاوانە دەزانین.

ئاژانسی هەواڵی فەلەستیتن بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە (100) هاووڵاتی كوژراون و برینداربوون، لە ئاكامی بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەیەكی “التابعین” لەگەڕەكی “الدرج” لە خۆرهەڵاتی غەززە، كە ئاوارەكانی داڵدە داوە.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، جارێکی تر ئەم بەرەبەیانە، دەستی چڵکنی تاوانی زایۆنی لە شیرینی خەودا گەیشتەوە زیاتر لەس 100 ژن منداڵ و بەساڵاچوو ئاوارەکانی خوێندنگەیەك و هەموویانی خەڵکتانی خوێن کرد.

ڕاشیگەیاند، جارێکی تر هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مافخوازانی جیهان سەری خەجاڵەتیان شۆڕ کردەوە لەبەردەم قەسابخانەکەی ئەو پەناگەیەدا.

دەشڵێت: ئێمە لە کاتێکدا ئەو دیمەنە کارەساتبارە دەبینین و دڵمان هەڵدەقرچێت بۆیان، ڕاشکاوانە لەگەڵ شەرمەزارکردنی داگیرکەری مناڵکوژدا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێز و خاوەن ڤیتۆکان و ڕێکخراوە بەناومافخوازەکان، بە هاوبەشی ئەم تاوانە دەزانین، لەسەر ئەو خۆ کەڕکردن و بێدەنگییەی هەیانە.

جەختیشی كردۆتەوە، شەهیدان بە وادەی خودایی نامرن و بۆ بەهەشت دەچن، بەڵام خەجاڵەتی و عار بۆ ستەمکار و هاوبەش و هاوکارەکانیانە.

 

بەرپرسێكی باڵای هەرێم هۆكاری دواكەوتنی مووچە ئاشكرادەكات
پێت بەرپرسێكی باڵای هەرێم هۆكاری دواكەوتنی مووچە ئاشكرادەكات
كەشناسی: تەنها یەك شەپۆلی گەرما ماوە و كەش فێنك دەكات
دوات كەشناسی: تەنها یەك شەپۆلی گەرما ماوە و كەش فێنك دەكات
پەیوەنیدر