کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆتا شەپۆلی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات و پاش ئەو شەپۆلە، پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن.
دەزگای کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، شەپۆلێکی دیکەی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات، لە هەندێک ناوچە و پارێزگای باشوور پلەکانی گەرما جارێکی دیکە دەگەنەوە 50 پلەی سەدی.
لای خۆشیەوە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست بۆ سەرناوچەکانمان لەسبەیینێوە تاکۆتایی هەفتەکە پلەکانی گەرما به ڕێژەی 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی دادەبەزێ لەسەرجەم ناوچەکان.
ڕاشیگەیاند، بای شەماڵ لەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتودا بەخێرایی 10 تا 25 کم لە كاتژمێرێكدا چالاک دەبێ بەزۆری لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و دواتردا.