خۆپیشاندانی وانەبێژان دەستپێدەکاتەوە



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم وادەی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژی لە سلێمانای بلاوکردەوە و دەڵێت”، بەرامبەر دامەزراندنی نایاسایی نهێنی ( VIP ) چەند دەرچوویەک خۆپیشاندان دەکەین”.

لە بڵاوکراوەیەکدا کارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم ڕایگەیاند، سبەی یەك شەممە بەرواری11/8/2024 کاتژمێر 10:00سەرلەبەیانی

لەبەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی کۆنگرە و گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژە ، بەرامبەر دامەزراندنی نایاسایی نەهێنی ( VIP ) چەند دەرچوویەک .

ئاماژەی بەوەشدەکات، بنەمای خۆپیساندانەکە بریتییە لە بەردەوامی دامەزراندن لەسلکی سەربازی، ڕاگرتنی دامەزراندن لەکەرتی پەروەردە، دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ماوەی چەندین ساڵە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر حکومەتی هەرێم پێش کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن وەڵەمی داواکاریەکانمان نەداتەوە، کە بریتیە لە گرێبەست کردنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ ، ئەوە بێگومان بۆ ساڵی خوێندنی 2024_2025 دووبارە دێینە سەر شەقام بۆ خۆپیشاندان و بایکۆتی پرۆسەی خوێندن .

هاوکات عەلی رەووف نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێم بلاویکردەوە، تاکە چارەسەر بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ خۆپێشاندانە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر نەک بەردەم پەروەردەکان، خۆپێشاندانی بەردەم پەروەردەکان وەک بەردەرگای ماڵی ئێمە وایە.

جێی سەرنجە زیاتر لە 8 ساڵە دامەزراندنی مامۆستایان ڕاگیراوە و مامۆستایانی وانەبێژ داوا دەکەن یان بکرێنە گرێبەست یان بکرێنە هەمیشەیی و چیتر بەبیانوی جۆراوجۆر ئەو مافەیان نەخوری، ئەمە لەکاتێکدایە لەسەرەتای ئەمسالەوە لە عێراق هەزاران دەرچوو دامەزراون و هێشتا پرۆسەکەش بەردەوامی هەیە.

“شێخ هاروون بۆ سحرو جادوو بە گرنتی” دەستگیر کرا
پێشت “شێخ هاروون بۆ سحرو جادوو بە گرنتی” دەستگیر کرا
ڕێككەوتنی هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك ڕاگەیەنرا … یەكێتییە
دواتر ڕێككەوتنی هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك ڕاگەیەنرا … یەكێتییە
پەیوەندیدار