ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق جەند تێبینییەکی لەسەر لیژنە هاوبەشەکەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم لەسەر سیستمی ژمێریاری و دارایی بەڕێوەبەرایەتی و خەزێنەکانی هەرێمی کوردستان خستۆتە ڕوو و دەڵێت” وردبینی بۆ (٨٦) فەرمانگەو بەڕێوەبەرێتی کراوە هیچیان میزان مراجەعەیان هاوتا نەبووە”.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی بڵاوکردۆتەوە و جیاوازی و تێبینییەکانی لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕال لەسەر سیستمی ژمێریاری و بەڕێوەبەرایەتی و خەزێنەکانی هەرێمی خستۆتەڕوو.
دەقی نووسینەکەی سۆران عومەر:
حكومەتی هەرێم (١١٧٠) یەکەی ژمێریاری هەیە (٦٧٨) یەکەی ژمێریاریان مەرکەزیەو (٤٩٢) یەکەیان لامەرکەزین، بەڵام کەس نازانێ بەچی سیستمێکی ژمێریاری کاردەکەن.
چاودێری دارایی فیدراڵ لە ٢٦/٢/٢٠٢٤ نوسراوی ئاراستەی هەرێم کردووە دەپرسێ ئێوە بەچی سیستمێکی ژمێریاری کاردەکەن، پێویستە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەماهەنگی بکەن بۆ یەکخستن و هاوتاکردنی سیستمی ژمێریاری.
وردبینی بۆ (٨٦) فەرمانگەو بەڕێوەبەرێتی کراوە هیچیان میزان مراجەعەیان هاوتا نەبووەو جیاوازی زۆریان هەبووە بۆ نمونە :
– فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەسیستمی لامەرکەزیە.
– بەڕێوەبەرێتی نەوت و کانزاکانی دهۆک.
– فەرمانگەی ئاوی بازیان.
– بەڕێوەبەرێتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران/ دهۆک.
– بەڕێوەبەرێتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی.
لیژنەکەی دیوانی چاودێری دارایی داوای تۆماری یەکخستنی ژمێریاری تایبەتیان کردووە لەبەڕێوەبەرێتی گشتی ژمێریاری بەڵام پێیان نەدراوە، چونکە جیاوازی لەنێوان تۆماری یەکخراوی ژمێریاریی و میزان موراجەعەو باڵانسی ئەژمێرەی نێوان (پێشینەو ئەمانات و قەرزدەرو قەرزارەکان).
– جگە لەوە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان میزان مراجەعەی نیە.
جیاوازیەکی زۆر هەیە لەسەرفکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرمانگێک، كاتێک چاودێری دارایی لەپرسیاری (٧) لە ٢٨/٢/٢٠٢٤ لەوەزارەتی دارایی دەپرسن هۆکارەکەی چییە چاودێری دارایی نوسیویەتی بڕوامان بەوەڵامەکەی دارایی نیە!
– کاتێک وردبینیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و شاروانی هەولێر کردووە داوایان لێکردون پابەند بن بەسیستمی ژمێریاری حکومی بۆ پارێزگاری لەماڵی گشتی.
– سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین میزان مراجەعەی نیە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لای ئاساییە نەمان بووە!
– کاتێک بەراوردی میزان مراجەعەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرێتی گشتی ژميریاریان کردووە لە موچەی فەرمانبەران دا (٤٤ ملیۆن دینار) جیاوازی هەیە! بەنوسراو لە ٢٨/٢/٢٠٢٤ کەلێیان پرسیون ئەو جیاوازیە چییە لەوەڵامدا نوسیویانە لە ڕیزبەندی کراوە!!
– لەبەڕێوەبەرێتی دابەشکردنی کارەبای ٢ لەهەولێر داهات بەپێی تۆماری فەرمانگەکەو میزان مراجەعە (٦١ ملیۆن دینار) جیاوازی هەیە! واتە لەمیزام مراجەعە داهاتەکە ٦١ ملیۆن کەمترە!
– کاتێک وردبینی بۆ حسابی بانکی خەزێنەی یەکی سلێمانی و خەزێنەی دهۆک و خەزێنەی هەولێرکراوە دەبینن لەهەژماری خەزێنەی هەولێر ١٩٨ ملیار دینارو لە خەزێنەی یەکی سلێمانی ١٣٥ ملیار دینارو لە خەزێنەی دهۆک ٧٥ ملیار دیناری لەسەرە!
کاتێک دەپرسن ئەم پارانە چیەو مخالەفەیە خەزێنەی هەولێر وەڵام ناداتەوە خەزێنەی سلێمانی دەڵێ ئەوە پارەی چەکە وەستێنراوەکانە! خەزێنەی دهۆکیش دەڵێ ئەوە هی چەکی بێ رەصیدە!
– لە خەزێنەی هەولێر پارەی (امانات) بەبڕی (٧٦ ملیار دینار) بەبێ پاکتاوکردنی و دانانی لەحسابێکی جاری !
دەرکەوت لەخەزێنەکان چەکی ڕاگیراو بە بڕی گەورە هەیەو ماوەی یاسایی بەسەریدا تێپەڕیوە و چارەسەری یاساییانەی بۆ نەکراوە.
– لەخەزێنەی سلێمانی ١ تۆماری قەیدی کردنەوە بۆ حساباتی کاش و حساباتى نێوان قەرزدەرو قەرزدار بۆ پێشینەو ئەمانات بونی نیە!
– هەندێ لەخەزێنەکان موچەی (٢٣٢) پلە باڵا خەرج دەکەن کاتێک بە نوسراوی(م/١٥ لە ٢/٣/٢٠٢٤) لێیان پرسیون ئەمانە چین وتویانە ئەمانە سەر بە ڕێکخراوەکان بوون لەوەزارەتی دارایی بەڵام لە ٣١/٣/٢٠٢٥ لیستی موچەکانیان ڕەوانەی خەزێنەکراوەو لێرە موچە وەردەگرن.
هەندێک لە خەزێنەکان ئامادە نەبوون ناوو زانیاریمان پێ بدەن لەسەر ئەو مینحەو بەخشینانەی کە پێیان دەدەن! داوای ئەوەلیات و زانیاری ئەو مینحەو پارانەمان کردووە پێیان نەداوین.
– تێبینیان کردوە لە قەزای ئاکرێ ٤٤ فەرمانبەری گرێبەستیان داناوە لەجێی ٤٤ فەرمانبەری دیکەی گرێنەست بەبێ رەزامەندی وەزارەتی دارایی!
– بڕی (١٠ ملیار دینار) لە داهاتی پلانی وەبەرهێناندا هەیە بەبێ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری زانیاریمان پێ بدەن لەسەر ئەو بڕە پارەیە!
– هەبوونی جوڵەیەکی بەردەوامی مانگانە لە حسابی پارەی نەقدی لەنێوان قەرزدەرو قەرزدار بەبڕی (١٩ ملیار دینار) قەرزدەر و (٣٦٣ ملیار دینار) لەحسابی قەرزدار، وە (٣٦٣ ملیار دینار) لەحسابی قەرزدەر! بەبێ ئەوەی زانیاریمان پێ بدەن لەسەر جوڵەی ئەم بڕە پارانە لەسەر حسابی قەرزدار! کە تەجاوەزە لەسەر یەکە ژمێریاریەکان.
جگە لەمانە هیچ هەماهەنگیەک لەنێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرێتی ژمێریاری بونی نیە!