کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، تۆزێکی ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەشى پێشبینى لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێ ناوچەی باشوری هەرێم، پلەکانی گەرما وەک ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 43
سلێمانی: 42
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 43
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 46