باندێکی قاچاخچێتی دراو دەستگیرکران کە هەزاران کاردی “ساختە”یان پێبوو



لە بەغدا باندێکی قاچاخچێتی دراو دەستگیرکران، کە ماستەر کاردیان ساختە کردووە بۆ مەبەستی قاچاخکردنی دراو.

ئەمڕۆ شەممە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک لە بەغدای پایتەخت و دەستیان بەسەر ماستەرکاردی ساختەدا گرت، کە بڕیاربووە بۆ بە مەبەستی قاچاخکردنی دراو بەکاربهێنرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، دوای چاودێرییەکی ورد و دانانی بۆسەیەک، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر چوار ماڵ لە ناوچەی ئەلسەیدیە، و چوار پیاو و ژنێکیان دەستگیرکرد کە برا و کەسوکاری یەکترن.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، لە میانی هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر کۆمەڵێک ماستەرکارددا گیراوە کە بەهای هەزاران کاردیان هەیە، جگە لە کۆمەڵێک “سیمکارت” و ئامێرێکی ساختەی خوێندنەوەی ماستەرکارد کە بەمەبەستی قاچاخکردنی دراو بەکارهێنراون.

ژمارەی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
پێت ژمارەی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
“فەرمانی عەلی خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت”
دوات “فەرمانی عەلی خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت”
پەیوەندیدار