“فەرمانی عەلی خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت”



جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، فەرمانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت.

عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، کە فەرمانەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکرێت و ئەمە ئەرکی ئێستای ئێرانە.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، جێگری فەرماندەی سپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە، “فەرمانەکانی عەلی خامنەیی سەبارەت بە سزای توندی ئیسرائیل و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئیسماعیل هەنییە ڕوونە و بێ دوو دڵەی جێبەجێ دەکرێت”.

فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران سەبارەت بە هەڵبژاردنی یەحیا سێنوەر وەک شوێنگرەوەی هەنییە وتی، “هەڵبژاردنی ئەو بەو مانایە دێت، هێڵی بەرخۆدانی حەماس کە دەستی پێکردووە، تا کۆتایی بەردەوام دەبێت”.

ئەمەش لەکاتێكدایە، دوابەدوای کوژرانی بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران، خامنەیی لە پەیامێکدا وتی: ئیسرائیل بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند بۆ خۆی سازاند و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین تۆڵەی خوێنی ئەو کەسە بکەینەوە کە لە خاکی ئێران شەهید بوو.

 

باندێکی قاچاخچێتی دراو دەستگیرکران کە هەزاران کاردی “ساختە”یان پێبوو
پێت باندێکی قاچاخچێتی دراو دەستگیرکران کە هەزاران کاردی “ساختە”یان پێبوو
ئیسڕائیل، کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجامدا
دوات ئیسڕائیل، کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجامدا
پەیوەندیدار