قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران؟



سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا قوباد تاڵەبانی هیچ بڕیارێكی نوێی نەداوە لەبارەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران راگەیاند: “قوباد تاڵەبانی هیچ بڕیارێكی نوێی نەداوە لەبارەی بەشدارییكردنی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، هەركاتێك بگەڕێتەوە ئەوە تەنها خۆی یان من وەك وتەبێژ دەتوانین لێدوان بدەین، بێگومان ئەو جۆرە بڕیارانەش پێشتر بە راوێژكردن لەگەڵ سەرۆك و سەركردایەتی یەكێتی ئامادەكارییان بۆ دەكرێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە میدیای فەرمی پارتی رایگەیاند”  قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە بۆ كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران‌”.

ماوەی نزیكەی سێ مانگە قوباد تاڵەبانی بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی نەكردووە.

وەزیری دارایی و ئابووری پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە دابین دەکات
پێت وەزیری دارایی و ئابووری پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە دابین دەکات
ئۆپڵەکەی بە کارتۆن کۆکردنەوە کڕی بوو بەڵام سووتا
دوات ئۆپڵەکەی بە کارتۆن کۆکردنەوە کڕی بوو بەڵام سووتا
پەیوەنیدر