“تیک تۆک” لە هەشت خولەکدا کاریگەری نەرێنی دروست دەکات



توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە، سەیرکردنی گرتە ڤیدیۆییەکان کە کەمترن لە 8 خولەک لە “تیک تۆک”دا، چەندین کاریگەری نەرێنی بەجێدەهێڵێت.

بە پشتبەستن بە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە، پسپۆڕان داوای سنووردارکردنی توندتر، لە ناوەڕۆکی زیانبەخش لە سۆشیال میدیادا دەکەن.

توێژەران بە سەرۆکایەتی زانکۆی چارڵز ستورت ڕاپرسییەکیان ئەنجامدا، لەسەر بۆچوونی 273 ژن کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 28 ساڵدایە سەبارەت بە جەستە و پێوەرەکانی جوانی لەلایان، دواتر ئەم ژنانە بەسەر دوو گرووپدا دابەشکران.

هەر گروپێک سەیری ڤیدیۆی جیاوازی هەشت خولەکی “تیک تۆک”یان کردووە، گروپی یەکەم سەیری ناوەڕۆکی تیک تۆکیان کرد کە ڤیدیۆی “fitspiration”ی ژنان لەخۆگرتبوو کە وەرزش دەکەن و پەرە بە شێوازەکانی دابەزاندنی کێش دەدەن، گروپەکەی تر سەیری ڤیدیۆی ئاساییان دەکرد دەربارەی سروشت و چێشت لێنان و کۆمیدیا.

دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکە، هەردوو گروپەکە هەستی باوەڕبەخۆبوونیان بەرامبەر جوانی و جەستەیان کەمبووەتەوە.

بەڵام ئەو ژنانەی سەیری ڤیدیۆی دابەزاندنی کێشیان کردووە زیاتر نەرێنی بووەن، جگە لەوەش پێوەرەکانی جوانی لەلایان بە شێوەیەکی ناڕاستەقینە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

توێژەران ڕایانگەیاندووە، ئەو ژنانەی ڕۆژانە زیاتر لە دوو کاتژمێر “تیک تۆک” بەکاردەهێنن، زیاتر ڕەفتاری خواردنیان تێکچووە.

توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە کەمتر لە 10 خولەک بەرکەوتن بە ناوەڕۆکی ناڕاستەوخۆ و ئاشکرای لایەنگری خواردن لە تیک تۆکدا دەرئەنجامە نەرێنییەکانی دەستبەجێ دەرکەوتووە.

 

ئیسڕائیل، کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجامدا
پێشت ئیسڕائیل، کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجامدا
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەندیدار