سەرکردەیەکی دیکەی حەماس کوژرا



لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیلدا، سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەی حەماس لە لوبنان کوژرا.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل دوو مووشەکی ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلێک کردووە لە شاری سووری باشووری لوبنان.

ڕوونیشکردەوە، لە بۆردومانەکەدا دوو کەس کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماسە بە ناوی سامر حاج.

ئاماژەشیدا بەوەی دوو مەدەنیش کە لە شوێنی بۆردومانەکەوە نزیک بوون، برینداربوون.

کۆتایی مانگی ڕابردووش ئیسرائیل ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی کوشت کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە تاران بوو.

بۆچی پەیوەندیی و دانیشتنە كۆمەڵایەتییەكان چێژو كاریگەرییان نەماوە؟
پێت بۆچی پەیوەندیی و دانیشتنە كۆمەڵایەتییەكان چێژو كاریگەرییان نەماوە؟
ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی شەڕەکەی قەرەداغ بڵاوکردەوە
دوات ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی شەڕەکەی قەرەداغ بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار