ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی شەڕەکەی قەرەداغ بڵاوکردەوە



دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، دوو کارمەندی ئاسایش لە کاتیی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار لە سنووری قەرەداغ شەهیدبوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/٩ کاتژمێر ٥:٠٠  لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بوونەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە کە ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

سەرکردەیەکی دیکەی حەماس کوژرا
پێت سەرکردەیەکی دیکەی حەماس کوژرا
بە تیروپشک ژمارەی لیستەکان دیاری دەکرێت
دوات بە تیروپشک ژمارەی لیستەکان دیاری دەکرێت
پەیوەندیدار