ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی “وێست نیل” بەرزبووەوە



ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا لە یۆنان بەهۆی ڤایرۆسی وێست نیلەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ هەشت کەس.

دەزگای تەندروستیی گشتیی نیشتمانیی یۆنان ڕایگەیاند، لە یەکەم هەفتەی مانگی ئابدا دوو کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی وێست نیلەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هەمان هەفتەدا ٢٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە و زۆرترین حاڵەتیش لە ناوچەی تێسالیا بووە.

دەزگای توندروستی گشتی یۆنان ڕاشیگەیاند، بەم دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەشت کەس و پێدەچێت ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوونیش ڕوو لە هەڵکشان بکات.

بەغدا کێشەی نەختینەی نییە، بەڵام دوو بابەتی کردووە بە بیانووی نەناردنی مووچە
پێشت بەغدا کێشەی نەختینەی نییە، بەڵام دوو بابەتی کردووە بە بیانووی نەناردنی مووچە
داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
دواتر داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار