داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا



بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە.

ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 3-8-2024 تا 9-8-2024، بڕی 12 ملیار و 658 ملیۆن و 376 هەزار و 672 دینار بووە.
ڕوونیشیکردەوە کە 85%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 12%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکەو 3%یش لێبڕین بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دان بەو داتایانەدا نانێت کە ماڵپەڕەکە بڵاویان دەکاتەوە.

ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی “وێست نیل” بەرزبووەوە
پێت ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی “وێست نیل” بەرزبووەوە
هۆکاری دواکەوتنی پارەی گەنمی جووتیاران ئاشکرا بوو
دوات هۆکاری دواکەوتنی پارەی گەنمی جووتیاران ئاشکرا بوو
پەیوەندیدار