خانمه هونه‌رمه‌ند په‌رواز حسێن داوا ده‌كات هه‌تا له ژیاندان دڵی یه‌كتر ئازار نه‌ده‌ن چونكه مردن هه‌یه.
خانمە هونەرمەند په‌رواز حسێن لە ستۆری ئینستاگرامی خۆی نوسیویه‌تی” هه‌تا له ژیاندا بیت ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ناكه‌یت توشت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه وانه‌یه‌كی باشی لێوه‌ربگریت، من وه‌ك خۆم شێرپه‌نجه فێری كردم زیاتر لێبورده بم زیاتر هۆگری خێزان و كه‌سه باشه‌كانی ده‌وروبه‌رم ببم، زیاتر ئارام بگرم ژیان به‌خۆشی و سادده‌ی وه‌ربگرم وه‌ك خۆم بم، بوێرتربم و به‌هێزتربم، هه‌موو شته‌كانم له‌لا جوانتربێت، خواپه‌رستی و چێژوه‌رگرتن له سروشت و هونه‌ر كردن به جوانی”
دەشڵێت:” كه ده‌ردێكت هه‌بوو مانای وا نییه خودا ڕقی لێته مانای ئه‌وه‌یه خوا له‌ناو هه‌موواندا تۆی هه‌ڵبژاردوه و دیاری خۆیت پێده‌دات، كه ده‌ردێكت هه‌بوو مانای ئه‌وه نییه ده‌بێت بمریت تا ویستی خودا نه‌بێت هێزێكی دی نییه، شێرپه‌نجه كۆتایی ژیان نییه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان دوای چاكبوونه‌وه چێژ له هه‌موو شتێكی خۆش وه‌ربگری كه هه‌یه”
هەروەها نووسیویەتی: ژیان كورته، ئه‌زیه‌تی كه‌س مه‌ده‌ن و دڵی كه‌س مه‌شكێنن چونكه دوای مردن حه‌سره‌تی داوای لێبوردنێك مرۆڤ ده‌كوژێت”
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایک بووە، ساڵی2013 لە کێبڕکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.