هاتووچۆ دەربارەی تابلۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران لە لێکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت” توندترین سزای لەسەرە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند،هەندێ حاڵەت پەیدا بووە کە شوفێر تابلۆی دواوە لێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن، هاووڵاتیانیش وێنەیان بۆمان دەگرن و ئێمەش رێوشوێنی یاسایی توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێ، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و سزایەکی دارایی توند دەکرێت.

هاتووچۆی هەڵەبجە روونیشیکردۆتەوە، خۆتان لەو جۆرە سەرپێچییە بەدوور بگرن چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆ، هەزاران هاووڵاتی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن و بۆ هاتووچۆ رەوانەیان دەکەن.

ئیسرائیل ناوچەیەکی سوریای بۆردومانکرد
پێشت ئیسرائیل ناوچەیەکی سوریای بۆردومانکرد
سەرۆکی حکومەتی کاتی بەنگلادیش دیاریکرا
دواتر سەرۆکی حکومەتی کاتی بەنگلادیش دیاریکرا
پەیوەندیدار