سەرۆکی حکومەتی کاتی بەنگلادیش دیاریکرا



محەمەد یونس براوەی خەڵاتی نۆبڵ ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ بەنگلادیش، هاوکات بڕیارە سەرۆکایەتی حکومەتی کاتی ئەو وڵاتە بکات لەدوای هەڵهاتنی سەرۆک وەزیرانی پێشوو.

دوا بەدوای پەرەسەندنی خۆپیشاندەران لە بەنگلادیش و دوای دەرپەڕاندن و ڕۆیشتنی شێخ حەسینا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکە، پەرلەمان هەڵوەشایەوە و حکومەت کارەکانی هەڵپەسارد، هاوکات ئەمڕۆ محەمەد یونسی تەمەن ٨٤ ساڵ، لە پاریسەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شەهجەلالی دهاکا لە بەنگلادیش و لەلایەن سەرکردەی سەربازیی وڵاتەکە، ژەنەڕاڵ وەقار و ژەنەڕاڵ زەمان، ئەفسەرە سەربازییە پلە باڵاکانی دیکەوە پێشوازی لێکرا، لایەنگرانیشی بە چەپکەگوڵەوە پێشوازییان لێ کرد.

یونس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانە رایگەیاند، “ئەمڕۆ ڕۆژێکی شکۆمەندە بۆ ئێمە، بەنگلادیش ڕۆژێکی نوێی سەرکەوتنی درووستکردووە، بەنگلادیش سەربەخۆیی دووەمی بەدەستهێناوە.”

ڕۆژی سێشەمە پەرلەمانی بەنگلادیش بە فشاری خۆپیشاندەران هەڵوەشایەوە، ئەم هەنگاوەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی یونس سەرکردایەتی حکومەتی کاتیی بکات، هەرچەندە کاتی هەڵبژاردنە نوێیەکان تا ئێستا نادیارە.

یونس، ئابووریناس و بەرپرسێکی بانکییە و لە ساڵی ٢٠٠٦ـدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێنا، بەهۆی کارەکانی لەگەڵ قەرزی بچووک لە ڕێگەی بانکی گرامین و بۆ هەوڵەکانی لە کەمکردنەوەی هەژاری لە ڕێگەی قەرزی بچووکەوە ناسێندرا.

یونس لە یەکەم لێدوانیدا لە دوای دەستبەکاربوونی، ستایشی خوێندکارانی کرد بۆ ڕۆڵی گەورەیان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا و هاوکات داوایکرد هەمووان هاوکاربن بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە و ئاستی بەرقەرار بکەن، و جەختیشی لە پێویستی دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی زیاتر و گرنگیدان بە ئاوەدانکردنەوەی وڵات کردەوە.

هاتووچۆ دەربارەی تابلۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێشت هاتووچۆ دەربارەی تابلۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار