ناوی دامەزراوان لە سایلۆی کەلار بڵاوکرایەوە



ئیدارەی گەرمیان ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە فۆرمی دامەزراندنیان بۆ سایلۆی کەلار پرکردبۆوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند،پاش وردبینیکردن و خاڵبەندیکردن بۆ سەرجەم پێشکەشکاران لەلایەن لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی کەلار، لە کۆی گشتی (٦٦٨٨) کەس بەشێوەی ئۆنلاین داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دامەزراندن، لەو ژمارەیە پاش دەرکردنی ناوی دووبارە (٥٧٥٨) کەس ماوەتەوە، دوای پرۆسەی خاڵبەندیکردن کە لە لیستەکەدا شێوازی خاڵبەندیەکە رونکراوەتەوە، (٥٨) کەسی سەرکەوتوو ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە.

ئیدارەی گەرمیان ئاماژە بەوەشدەکات، ئاگاداری ئەو داواکارانە دەکەینەوە کە پەڵپگرتن (اعتراض)یان هەیە لە ئەنجامی دامەزراندنەکە دەتوانن لە رۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٨/١٢ تا رۆژی یەکشەممە (٢٠٢٤/٨/١٨)لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تا (١)ی نیوەڕۆ سەردانی سایلۆی کەلار بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پەڵپگرتنەکانیان.

تێبینی: كەسی پەڵپگر دەبێت خۆی سەردانی لیژنەی پەڵپ بكات لە سایلۆی كەلار، هاوکات بەڵگەنامەی فەرمی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
BMW زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل ڕادەکێشێتەوە
دوات BMW زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل ڕادەکێشێتەوە
پەیوەندیدار