BMW زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل ڕادەکێشێتەوە



کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا دەکشینێتەوە ئەمەش دوای دیاریکردنی کێشەیەک لە بزوێنەرەکەیدا.

بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی هاتووچۆی ڕێگاوبانی نیشتمانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، بی ئێم دەبلیو 105 هەزار و 558 ئۆتۆمبێلی جۆری کرۆس ئۆڤەر و سیدان لە ئەمریکا دەکێشێتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دەدات کە لەبزوێنەرەکەیدا لەکاتی ئیشپێکردنیدا دروستبووە.

ڕاکێشانی ئۆتۆمبێلەکان چەند مۆدێلێک لەخۆدەگرێت، لەوانە هەندێک ئۆتۆمبێلی X5 و X7 و هەندێک مۆدێلی زنجیرەیی 3 و 7

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت “بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی ئەنجام دراون بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان لەو چەند بەرهەمەی دیاریکراوە، لەکاتی هەوڵدان بۆ ئیشپێکردن و کوژاندنەوە و دووبارە هەڵکردنەوەی، پلەی گەرمی بزوێنەرەکان زۆر بەرزدەبێتەوە و مەترسی دروست دەکات، هۆکارەکەش بارگاوی بوونی زۆریەتی بە وزەی کارەبا”.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی ئۆتۆمبێل، کۆمپانیاکە ئەو گرفتانەی ناو ئۆتۆمبێلەکان بەبێ بەرامبەر چارەسەر دەکەنەوە، پێشبینیش دەکرێت لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا نامەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان بنێردرێت.

ناوی دامەزراوان لە سایلۆی کەلار بڵاوکرایەوە
پێت ناوی دامەزراوان لە سایلۆی کەلار بڵاوکرایەوە
دەرگای دامەزراندن لەهەرێم کرایەوە
دوات دەرگای دامەزراندن لەهەرێم کرایەوە
پەیوەندیدار