خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەلایەن چوار کەسەوە هێرشی دەکرێتەسەر



خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەلایەن چوار تۆمەتبارەوە پاش ئەوەی گاڵتە و سوکایەتی پێدەکرێت، هێرشی دەکرێتەسەر، خێزانەکەشی دەڵێن، “لە تۆمەتبارەکان خۆشنابین”.

ئالان یاسین تەمەن، 32 ساڵ نابیست و نادووە، دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانە، ماوەی دوو هەفتەیە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و هاوسەرەکەشی نابیست و نادووە.

ئێوارەی دوێنێ بەرواری 7/8/2024 لەکاتی گەرانەوەی بۆ ماڵەوە، چوارکەس بە وتەی پۆلیس تەمەنیان (30 بۆ 45) ساڵ دەبێت، ڕێگەی پێدەگرن و سوکایەتی پێدەکەن پاشان دەبێت بە شەڕیان و لێی دەدەن.

نەژاد مەحمود، خاڵی ئالان یاسین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، ئەم کوڕە بێ باوکە تا ئێستا چەند جارێکی دیکەش ڕێگەی لێگیراوە و  گاڵتەیان پێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئالان دوێنێ بۆ پێداویستی ناوماڵ ڕۆشتووەتە دەرەوە، چوار کەس ڕێگەیان پێگرتووە بە زمانی ئاماژە گاڵتە و سوکایەتییان پێکردووە و ئیهانەی شەرەفیان کردووە، دواتر بووە بە شەڕیان و لێیان داوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەوەی ئالان لەگەڵ دایکیدا لە بنکەی پۆلیس سکاڵایان تۆمارکردووە، دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکان دەرکردووە و سیانیان دەستگیرکراون.

بە وتەی کەسوکارەکەی هیچ ناسیاوییەکیان لەگەڵ تۆمەتبارەکان نییە، بێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر، ئێستا ئالان لە خەستەخانەی شارە دەستی لە دوو جێگا، شان و بڕبڕەی پشتی شکاوە.

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد
پێت حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد
دووکەڵی وێستگەی خەبات چارەسەر دەکرێت
دوات دووکەڵی وێستگەی خەبات چارەسەر دەکرێت
پەیوەندیدار